وەزارەتی بازرگانیی عێراق کۆتاییهاتنی وەرزی وەرگرتنی گەنمی ناوخۆیی بۆ ئەمساڵ ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد، بڕی کڕدراوە لە جووتیاران گەیشتووەتە نزیکەی پێنج ملیۆن تۆن، کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
مستەفا نزار عانی، وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆتایی وەرزی دروێنەی ئەمساڵدا بە کۆی گشتی ٤ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار تۆن گەنمی ناوخۆیی لە جووتیارانی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کڕدراوەتەوە.
وەزیری بازرگانی ئاماژەی بەوەش کرد، دوای دابینکردنی پێداویستیی تەواوی ناوخۆیی، بەرنامەیان هەیە دەرگا بۆ هەناردەکردنی گەنمی زیادە بۆ دەرەوە بپەڕێننەوە. هاوکات دڵنیاییشی دا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواوی شایستە داراییەکانی جووتیاران خەرج دەکرێت.