ڕاستەوخۆ

تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی زیاتر لە 117 هەزار قوتابی دەستیانپێکرد

reset font size increase font size

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ی حوزەیرانی 2026، تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستیانپێکرد.

بەگوێرەی  ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی پەروەردە، کۆی گشتیی قوتابییانی بەشداربوو لە لقی زانستی، وێژەیی و پیشەیی دەگاتە 117,142 قوتابی کە لە 2,003 هۆڵی تاقیکردنەوەدا دابەشبوون.

هاوکات دەستەیەکی کارگێڕیی پێکهاتوو لە 19,403 مامۆستا و فەرمانبەر بۆ سەرپەرشتیکردن و پاراستنی رێڕەوی پڕۆسەکە ئەرکدار کراون.

لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیش، پارێزگای هەولێر بە 38,063 قوتابی لە پلەی یەکەم و پارێزگای دهۆک بە 27,266 قوتابی لە پلەی دووەم دێت.

 لە کاتێکدا پارێزگای سلێمانی 26,563 قوتابی، ئیدارەی زاخۆ 6,918 قوتابی، ئیدارەی سۆران 6,398 قوتابی، ئیدارەی گەرمیان 5,356 قوتابی، ئیدارەی راپەڕین 4,988 قوتابی و پارێزگای هەڵەبجەش بە 1,590 قوتابی بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.