ڕاستەوخۆ

حەوت بەندکراوی سیاسیی کورد لە ئێران لەژێر مەترسیی دەستبەجێی لەسێدارەداندان

reset font size increase font size

نیگەرانییەکان لەبارەی ئەگەری جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر حەوت بەندکراوی سیاسیی کورد لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان قووڵتر دەبنەوە.

بەگوێرەی زانیاری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، سزای سێ لەو بەندکراوانە کە بریتین لە (پەخشان عەزیزی، حاتەم ئۆزدەمیر و یووسف ئەحمەدی) لەلایەن دیوانی باڵاوە پەسندکراوە و داواکاریی پێداچوونەوەشیان رەتکراوەتەوە.

هاوکات، سێ بەندکراوی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی (ڕەئووف شێخ مەعرووفی، محەممەد فەرەجی و موحسین ئیسلامخا) بە تۆمەتی "سیخوڕی" سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە و دۆسیەکانیان لە دیوانی باڵایە.

هەروەها ئارمان مه‌عریفه‌تی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خۆپێشاندانەکانی کانوونی دووەمی 2026، لە گرتوخانەی قەزڵحەسار لەژێر هەمان مەترسیدایە.

 رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوای گوشاری نێودەوڵەتی خێرا دەکەن بۆ راگرتنی ئەم سزایانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.