لە نوێترین لێدوانیاندا، خانەوادەی لاهور شێخ جەنگی بە میدیای پارتییان راگەیاندووە، بەڵێنمان پێدراوە لاهور شێخ جەنگی و هاوڕێکانی بەم نزیکانە ئازاد دەکرێن.
کەسوکارەکەی گوتوشیانە، چاوەڕێین بزانین چی رودەدات، چونکە چەند جارێکی دیکە بەڵێنمان پێدراوە و بەڵام ئازاد نەکراون.
سەرچاوەیەکیش لە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، دادگەی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە دەکات، هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە دادگایی لاهور شێخ جەنگی و ئەو 11 کەسەی دیکە لە سلێمانی بەردەوام بێت، یان بگوازرێتەوە هەولێر، گوتوشیەتی وەک ڕێکاری یاسایی لەدوای دادگاییکردن و یەکلاکردنەوەی دۆسیەکەیانەوە، بڕیار لەبارەی ئازادکردنیانەوە دەدرێت.