سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری له پێشێلكارییهكانی مافی مرۆڤ دهدات و رایگهیاند، مافی مرۆڤ له ژێر ههڕهشهدایه.
ئەمڕۆ دووشهممه ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە نیویۆرک، ئاماژهی به پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهاندا كرد و وتی، پێشێلکاری بەربڵاوی یاسا نێودەوڵەتییەکان و زیانگەیاندنی وێرانکەر بە هاووڵاتیانی مەدەنی ههیه لە ململانێکانی سودان، غەززە و ئۆکراین.
وتیشی، تادێت مافەکانی مرۆڤ بەرەودواوە پاشەکشە دەکەن، داوای لە وڵاتانی ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد مافە نێودەوڵەتییەکانی مرۆڤ وەک لیستێكی داخوازی تهماشای نهكهن کە تێیدا بە خواستی خۆیان لێی هەڵبژێرن.
پێشتر گۆتێرێس، لە میانی کردنەوەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ لە جنێڤ وتی، سەروەری هێز زاڵە بەسەر سەروەری یاسادا.