بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا داوادهكات تاران و واشتن له رێگهی دیپلۆماسییهوه كێشهكانیان چارهسهر بكهن.
ئاژانسی دی دەبلیوی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، کایا کالاس لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، ئێستا ناوچهكه گرفتاری شهڕێكه و نامانەوێت شەڕێکی تر لە هەڵبگیرسێت، بۆیه پێویسته ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لەڕێگەی دیپلۆماسی و دانوستانهوه چارەسەر بکرێن، نەک به شەڕ.
ئاماژەی بەوەشكردووه، ئێران لە لاوازترین حاڵەتی خۆیدایە و پێویستە ڕێگەی دیپلۆماسییەت و دانوستان بگرێتەبەر، تاوهكو ڕێگە لە سەرهەڵدانی شەڕێکی نوێ لە ناوچەکەدا بگیرێت.
ئەم لێدوانەی کالاس لە کاتێکدایە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی ئێران-ئەمریکا بە سەرپەرشتیاری ستیف وینکتپف لە جنێڤ بەڕێوەبچێت، پێشتر عێراقچی ڕایگەیاندبوو ئێران ڕەشنووسێکی تایبەت بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ئامادە دەکات.