ڕاستەوخۆ

بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ ئاکسیۆس: لە ئێستادا بە نیازی هێرشی سەربازیی نوێ بۆ سەر ئێران نین

reset font size increase font size

ماڵپەری ئاکسیۆس بڵاویکردەوە، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە چەند هاوتایەکی لە وڵاتانی هاوپەیمانی گوتووە، لە ئێستادا، پێشبینی ئەوە ناکەن ئەمریکا هێرشی نوێ بکاتەسەر ئێران.

ماڵپەڕەکە لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکیی ئاگادارەوە ئەو قسانەی کردووە و دەشڵێت، ئەمریکا بێ لە هێرشی سەربازیی، سەرنج دەخاتەسەر ئامرازی دیکەی فشارکردن.

ماڵپەڕەکە باسی لەوەشکردووە، ئەگەر ئێران هێرشبکاتەوە ئەوە ئەمریکاش وەڵامی دەداتەوە، بەڵام لە ئێستادا واشنتن پلانی نییە بگەڕێتەوە ناو جەنگێکی فراوان.

یەکێک لە بەرپرسەکان بە ئاکسیۆسی گوتووە، فشاری ئابووری و دوورکەوتنەوە لە جەنگی درێژخایەن، سیاسەتی ئەمریکا دەبێت تا کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خول.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.