دوای چه‌ند مانگێك مانه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه‌شتیی جه‌نگیی ئه‌براهام لینكۆڵنی هێز‌ی ده‌ریایی ئه‌مریكا ئاوه‌كانی كه‌نداوی به‌جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه به‌ره‌و ئه‌مریكا.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی ده‌ڵێت، كه‌شتیی جه‌نگیی ی‌و ئێس ئێس جۆرج واشنتن ئه‌ركه ئه‌منییه‌كان له‌ناوچه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا سێنتكۆم هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، كه‌شتیی جه‌نگیی ی‌و ئێس ئێس جۆرج واشنتن جێگه‌ی کەشتی لینکۆڵنی گرتووته‌وه و ئێستا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، كه‌شتیی جه‌نگیی لینكۆڵن به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی و گرفتی ئاوه‌ڕۆكانی، كۆتایی به ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كه‌ی له ناوچه‌كه هێنراوه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌ڵێن، دوای ڕاگرتنی گفتوگۆكانی ئه‌مریكاو ئێران و لێدوانه تونده‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، وه‌ك ئاماده‌كاریی بۆ گه‌ڕێكی دیكه‌ی جه‌نگ كه‌شتیی جه‌نگیی ی‌و ئێس ئێس جۆرج واشنتن به چه‌ك و كه‌ره‌سه‌ی سه‌ربازیی زۆر و پێشكه‌وتووه ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراوه.