له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌شێك له هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بڕێكی زۆر پاره‌ی كاره‌بایان بۆ گه‌ڕایه‌وه، كاره‌بای سلێمانیش ده‌ڵێ یه‌كێك له هۆكاره‌كان پیسبوونی بۆیله‌ره و ده‌بێت پاكبكرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کارەبای سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا دەڵێت، یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزیی نرخی کارەبای هاوبه‌شانی كاره‌با بۆ پیسبوونی بۆیلەری ناوماڵ دەگەڕێتەوە دەبێت ساڵانە بۆیلەرەکان پاکبکرێنەوه.
راشیگەیاند، پاككردنه‌وه‌ی بەشی ناوەوەی بۆیلەرەکان، واده‌كات ئاو گەرمکردن کارەبایەکی کەمتری پێویست بێت، بەم رێگەیەش خەرجیی کارەبا کەمتردەبێتەوە.