یهكێتی ئهوروپا رایگهیاند، زیادكردنی باجهكانی ئهمریكا قبوڵ ناكهن و دهبێت واشتن روونكردنهوه لهسهر پێشهاتهكانی دوای بڕیارهكهی دادگای باڵای ئهمریكا بدات.
دوای ئەوەی دادگای باڵای ئەمریکا باجە جیهانییەکانی دۆناڵد ترەمپی هەڵوەشاندەووە، سهرۆكی ئهمریكاش بە باجی نوێ لە سەرانسەری وڵاتەکەدا وەڵامی دایەوە.
کۆمیسیۆنی بازرگانی یەکێتی ئەوروپا کە بە نوێنەرایەتی 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا دانوستان لەسەر سیاسەتی بازرگانی دەکات، ڕایگەیاندووە، واشنتۆن دەبێت "ڕوونکردنەوەی تەواو" سەبارەت بەو هەنگاوانە پێشکەش بکات کە بەنیازە دوای بڕیارەکەی دادگای باڵای ئهو وڵاته بیگرێتەبەر.
دادگای باڵای ئهمریكا ڕۆژی هەینی باجە جیهانییەکانی ترەمپی ڕەتکردەووە، لەبەرامبەردا سەرۆکی ئەمریکا باجی کاتی و سەرتاسەری بە ڕێژەی 10% ڕاگەیاند و ڕۆژێک دواتر بۆ 15% بەرزیکردەووە.
کۆمسیۆنی بازرگانی یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکردووە، مارۆس سێفکۆڤیچ، کۆمیساری بازرگانی یەکێتییهكه لەگەڵ جەیمیسۆن گریر، نوێنەری بازرگانی ئەمریکا و هاوارد لوتنیک، وەزیری بازرگانی لە ڕۆژی شەممە کۆبونەتەوەو ئەو پرسەیان تاوتوێکردووە.