پارێزگای کەرکوک، زەوی جوتیارانی کوردی تۆپزاوای خستووەتە نێو ماستەرپلانی پارێزگاکەوە و دەیەوێت بەو بیانووەوە زەوییەکان لە کورد بسەنێتەوە و دابەشی بکاتەسەر فەرمانبەراندا.
جوتیارانی تۆپزاوا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان کرد و دژایەتی خۆیان بۆ بڕیارەکە ڕاگەیاند، داوا دەکەن نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی پارێزگای و پەرلەمانی عێراق کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن و یاسا گەڕانەوەی موڵکوماڵ جێبەجێ بکرێت.