نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە تا ئێستا حکومەتی عێراق بڕی 83 ملیار دیناری لە شایستە داراییەکانی ساڵی 2025ی جوتیارانی هەرێمی کوردستان نەناردووە.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە کە لە کۆی شایستە داراییەکان، تەنها زیاتر لە 58 ملیار دینار گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و بەسەر پارێزگاکاندا دابەش کراوە، بە جۆرێک کە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 21 ملیار دینار، هەولێر زیاتر لە 19 ملیار دینار و دەهۆکیش 16 ملیار دیناریان پێگەیشتووە.
لە کۆتاییشدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پارانە تەنها تایبەتن بە شایستەکانی ساڵی 2025 و هێشتا باسی شایستەکانی ساڵی 2026 نەکراوە.