بەهۆی پەرەسەندنی ناسەقامگیری و پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان سوپای ئەمریکا و ئێران، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و قونسوڵخانەکەی لە هەولێر هۆشدارییەکی بەپەلەیان ئاراستەی هاووڵاتییانیان لە ناوچەکە کرد و داوایان لێ کردن بە وریاییەکی زۆرەوە مامەڵە بکەن.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە ئەگەری هەیە بەهۆی گرژییەکانەوە گەشتە ئاسمانییەکان لە ناوچەکە ڕابگیرێن، سنوورەکان داخرێن و هاتوچۆ پەک بکەوێت.
باڵیۆزخانەکە داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریکی دەکات بە بەردەوامی چاودێریی بارودۆخەکە بکەن، خۆیان لە شوێنە قەرەباڵغەکان بە دوور بگرن و سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن کە مەترسییان لەسەرە.