لە ڕووداوێکدا لە شاری سلێمانی، پێنج کرێکار لە باڵەخانەیەکەوە کەوتنە خوارەوە و لە ئەنجامدا کرێکارێکیان گیانی لەدەستدا و چوارەکەی دیکەش بریندار بوون.
سامان شێخ لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ڕوداوەکە دەستبەجێ چوار کرێکارە بریندارەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و لە ئێستادا بارودۆخی تەندروستییان جێگیرە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو کرێکارەی لە ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە تەمەنی (31) ساڵ بووە.