سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی کارەبای کەرکوک بە «نووچە تیڤی»ی ڕاگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە هێڵی کارەبای عێراق – تورکیا بەشێوەیەکی فەرمی کەوتووەتە کار و بڕی 580 مێگاوات کارەبا ڕەوانەی تۆڕی نیشتمانیی عێراق دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، ئەو بڕە کارەبایەی لە تورکیاوە دەهێنرێت، دەچێتە ناو تۆڕی نیشتمانیی عێراق و بەپێی ڕێژەی دانیشتووان بەسەر پارێزگاکانی نەینەوا (موسڵ)، کەرکووک و سەلاحەدیندا دابەش دەکرێت؛ بەجۆرێک کە موسڵ زۆرترین پشک، کەرکوک پشکی دووەم و سەلاحەدین کەمترین پشکیان بەر دەکەوێت.
بەهۆی کاراکردنی ئەم هێڵەوە، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە پارێزگای کەرکوک لە 9 کاتژمێرەوە بۆ 11 کاتژمێر زیادی کردووە (2 کاتژمێر زیادی کردووە).
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە پێدانی ئەم 580 مێگاواتە دوای ڕێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"ی نێوان عێراق و تورکیا دێت، کە بەپێی ڕێککەوتنەکە، پشکی٪١٥ی کۆمپانیای نەوتی BP دەدرێتە دەوڵەتی تورکیا.