ئه‌ندامێكی تەڤگەری ئازادی ده‌ڵێت، ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان مەرجی سەرەکیی ئەم قۆناغه‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رییه.
هێڵین ئومیت، ئەندامی تەڤگەری ئازادی له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ میدیا خه‌به‌ر، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، له كاتێكدا پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پێی ناوەتە ساڵی دووەمەوە، ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان و ڕەخساندنی دەرفەتی کارکردنی سیاسیی بۆ ئەو، مەرجی سەرەکیی ئەم قۆناغه‌یه.
هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی هێزە جیهانییەکان هەوڵ دەدەن کورد وەک قەڵغان لە ناوچەکەدا بەکاربهێنن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئه‌و جه‌نگه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گوزه‌رێت، نیشانه‌ی داڕمانی سیتمی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌یه.