ڕاستەوخۆ

هاوسەرۆکی پژاک: لەگەڵ ئەمریکا دانوستانمان کردووە و هیچ ڕێککەوتنێکیش نەکراوە

reset font size increase font size

هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ڕایگەیاند، لەسەر داواکاریی ئەمریکا چەندین جار دانوستانیان لەگەڵدا کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک و جەختیش لەوە دەکاتەوە کە بێ کورد هیچ گۆڕانکارییەک لە ئێران دروست نابێت.

پەیمان ڤیان، هاوسەرۆکی پژاک، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (ستێرک تیڤی) گوتی، پێش شەڕی 40 ڕۆژە و دواتریش پەیوەندیی دیپلۆماسییان لەگەڵ ئەمریکادا هەبووە و ئێستاش ئەو پەیوەندییانە بەردەوامن، چونکە ئەمریکا تا ڕادەیەک ناچارە ئەو هێزە کوردییانەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەن پێگە و هێزن، بە هەند وەربگرێت.

هاوسەرۆکی پژاک ئاماژەی بەوەش دا کە لەو دانوستانانەدا هەوڵیان داوە بزانن واشنتن چ پلان و سیاسەتێکی سەبارەت بە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە، بەڵام جەختی کردەوە کە لەگەڵ ئەمریکییەکان نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک، "چونکە ئەگەر ڕێککەوتنێک ئەنجام درابا، ئێستا دۆخەکە زۆر جیاوازتر دەبوو."

لە کۆتایی قسەکانیدا، پەیمان ڤیان ئەوەی خستە ڕوو کە پێگەی پژاک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرجەم هێزەکانی دیکە بەهێزترە و گەلی کورد خۆی ڕێکخستووە، بۆیە بە بێ کورد هیچ گۆڕانکارییەک لە ئێران دروست نابێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.