ڕاستەوخۆ

شەپۆلێکی سەرما و بارانبارین ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە؛ پلەکانی گەرما تاوەکو16 پلە نزم دەبنەوە

reset font size increase font size

کەشناسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پێشبینی دەکات لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی هەوای سارد و بارانبارینی بەخوڕ ناوچەکە بگرێتەوە، بە جۆرێک کە پلەکانی گەرما بە تێکڕا ٩ بۆ ١٠ پلە لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان و ئیلام دادەبەزن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کەشناسی، دابەزینی پلەکانی گەرما لە سنە ٩ پلە، لە کرماشان ١١ پلە و لە ئیلامیش ١٦ پلە دەبێت. هاوکات بەهۆی مەترسیی دروستبوونی لافاو لە ئەنجامی بارانبارینی زۆر، هۆشداری بە هاووڵاتییان دراوە کە خۆیان لە کەناری ڕووبارەکان و ناوچە هەستیارەکان بە دوور بگرن.

لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕادەیەکی بەرچاو بەرزتر ببێتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.