ڕاستەوخۆ

فوئاد بێریتان: چارەسەرکردنی پرسی کورد بەستراوە بە دیموکراتیزەکردنی ئێرانەوە

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی ئیتاڵیی «ئێل مانفێستۆ (Il Manifesto) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فوئاد بێریتان، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، تیشکی خستە سەر داهاتووی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لەسەر ئێران.

بێریتان ئاماژەی بەوە دا کە پێچەوانەی تورکیا و سووریا، لە ئێراندا هێشتا چوارچێوەیەکی سیاسیی ڕوون بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بوونی نییە، بەڵام هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە داهاتووی ڕۆژهەڵات تەنها ململانێی نێوان کورد و دەوڵەت نییە، بەڵکو بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" سەلماندی کە ئازادیی ژنان و مافی پێکهاتەکان بە دیموکراتیزەکردنی تەواوی وڵاتەوە گرێ دراون.

سەبارەت بە گۆڕانی شێوازی تێکۆشان، ناوبراو ڕای گەیاند کە گواستنەوە لە خەباتی چەکدارییەوە بۆ کاری سیاسی و دیموکراتیک خۆبەدەستەوەدان نییە، بەڵکو دەستکەوتێکی مێژووییە و هێزی کۆمەڵگە لە توانای ڕێکخستن و کاری سیاسیدایە، نەک تەنها لە چەکدا.

بێریتان جەختی لەوەش کردەوە کە گەورەترین سەرکەوتنی کورد ئەوە نییە کە هەمیشە وەک شەڕڤان بمێننەوە، بەڵکو ئامانج ئەوەیە کۆمەڵگەیەکی ئازاد بنیاد بنرێت کە تێیدا نەوەکانی داهاتوو ناچار نەبن بۆ پاراستنی ناسنامەکەیان چەک هەڵگرن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.