ڕاستەوخۆ

فۆتۆگرافەرێک و دوو ئەندامی خێزانەکەی لەلایەن هێزە ئاسایشییەکانی ئێرانەوە درانە بەر دەستدریژی گولە

reset font size increase font size

مەهدی توەکول‌زادە، فۆتۆگرافەری ناسراو و بەرپرسی (ماڵی فۆتۆگرافەرانی شاری سنە)، لەگەڵ دایک و خوشکیدا لەسەر ڕێگەی مەریوان بۆ سنە کەوتنە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزە ئاسایشییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیانیان لەدەستدا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی نووچە تیڤی، ئەم خێزانە بە ئۆتۆمبێل بوون و لە سەر ڕێگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕاگیراون و دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە، هەروەها دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیاندا گیراوە.

سەرچاوکەی نووچە تیڤی ئاماژە بەوە دەکات، هێزە ئەمنییەکان فشاریان خستووەتە سەر خێزانی توەکول‌زادە تاوەکو بڵێن هۆکاری گیانلەدەستدانیان ڕووداوی هاتووچۆ بووە.

مەهدی توەکول‌زادە جگە لە بەرهەمە هونەرییەکانی و ڕێکخستنی چەندین پێشانگەی فۆتۆگرافی، چالاکوانێکی مەدەنی بووە، کە پێشتر بەهۆی چالاکییەکانی لە ڕێکخستنی نەورۆزی سنە، چەندین جار لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.