ڕاستەوخۆ

یەرەکە: سەرپێچیکارێک کە دەستی لە خوێنی شەهیداندا هەبوو سزادرا

reset font size increase font size

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "کەسێک بڕیاری سزادانی بەسەردا جێبەجێ کراوە، بەهۆی ئەوەی دەستی لە شەهیدبوونی ژمارەیەک لە شەڕڤانانیان لە سنووری مەهاباد هەبووە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە 28ی حوزەیرانی 2026دا، چوار ئەندامیان بە فەرماندەیی ئارژین گارزان لە سنووری مەهاباد شەهید بوون، لە کاتێکدا هێزەکانیان بەڵێنیان دابوو ئەو ڕووداوە بە بێ وەڵام نامێنێتەوە.

عومەر دێهقان، کە بەپێی ڕاگەیەندراوەکە ساڵانێک بوو هاوکاریی ڕژێمی ئێرانی کردووە و چەکی لە دژی گەلی کورد هەڵگرتووە، هەروەها بەشداریی ڕاستەوخۆی لە شەهیدکردنی هەریەک لە (ئارژین گارزان، جیهان سیروان، باوەڕ جودی و شاهان گابار).

یەرەکە دەڵێت، ڕۆژی 8ی ئابی 2026 لە گوندی گاگەشی سەر بە ناوچەی مەهاباد لەلایەن هێزەکانیانەوە سزادراوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ناوەندی ڕاگەیاندنی یەرەکە جەختی لەوە کردووەتەوە: "هەر کەسێک دەستی لەو ڕووداوەدا هەبووبێت، ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە و سزای خۆی وەردەگرێت".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.