ڕاستەوخۆ

لە کرماشان 15 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و بازرگانی بەهۆی جەنگەوە زیانیان بەرکەوتووە

reset font size increase font size

مەنوچەهر حەبیبی، پارێزگاری کرمانشان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئێران لەسەر ئاوەدانکردنەوە و چاککردنەوەی زیانەکانی جەنگی 40 ڕۆژە لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبووەوە. 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران، لە کۆبوونەوەکەدا ڕاگەیەندرا، نزیکەی 15 هەزار یەکە لە پارێزگای کرماشان لە ئەنجامی جەنگی ٤٠ ڕۆژەی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران زیانیان بەرکەوتووە، کە تا ئێستا کارەکانی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە بۆ نزیکەی 14 هەزار یەکەیان بەردەوامە.

پارێزگای کرماشان بەهۆی ئەوەی لە نزیکترین سنووری ئێران بۆ ئیسرائیل هەڵکەوتووە، بووەتە شوێنی کۆبوونەوەی بڕێکی زۆر لە هێزەکانی ئێران و کۆگای چەک و مووشەک، بۆیە لە کاتی جەنگدا یەکێک بوو لەو پارێزگایانەی ئێران، کە زۆرترین هێرشی لە لایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کرایە سەر.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.