ڕاستەوخۆ

لە ماوەی مانگێکدا 62 هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون

reset font size increase font size

ئاژانسی مافی مرۆڤی کوردپا ڕایگەیاند، لە نێوان 21ی تەممووز تاوەکو 21ی ئابی 2026، لانیکەم 62 هاونیشتمانی لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە گوێرەی ئامارەکە، پێنج ژن، دوو مێرمنداڵی تەمەن خوار 18 ساڵ، پێنج بەندکراوی سیاسیی پێشوو، چوار چالاکڤانی مەدەنی و ژینگەپارێز، چوار ئەندامی بنەماڵەی چالاکانی سیاسیی دەرەوەی وڵات، دوو هونەرمەند، خوێندکارێکی یاسا و چالاکوانێکی میدیایی لە نێو دەستبەسەرکراوەکاندان.

دابەشبوونی جوگرافی بەگوێرەی ئاماری ئاژانسی مافی مرۆڤی کوردپا:

بۆکان: نۆ کەس

مهاباد: هەشت کەس

مەریوان: حەوت کەس

پیرانشار و ئیلام: لە هەر یەکەیان شەش کەس

میاندواو و شنۆ: لە هەر یەکەیان پێنج کەس

ورمێ و کامێران: لە هەر یەکەیان چوار کەس

دیواندەرە: سێ کەس

سنە: دوو کەس

نەغەدە، تیکاب و کۆتۆل: لە هەر یەکەیان یەک کەس

ئاژانسی کوردپا جەختی کردووەتەوە، ئەم ژمارەیە تەنیا ئەو حاڵەتانە دەگرێتەوە، کە بە فەرمی تۆمار کراون، بۆیە ئەگەری هەیە ژمارەی ڕاستەقینەی دەستبەسەرکراوان لەوە زیاتر بێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.