ڕاستەوخۆ

دوو ئەندامی دامەزراوەیەکی خێرخوازی لە کامیاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران

reset font size increase font size

دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «شێنی»ی سەر بە کامیاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە ئەندامی دامەزراوەی خێرخوازیی شێنین، لەلایەن هێزە ئاسایشییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیر کراون و تاوەکو ئێستا شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسیان نادیارە.

بە گوێرەی هەواڵێک، کە ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی هەینی 24ی تەممووزی 2026، ئیسماعیل خەتری لە کاتی سەردانیکردنی ماڵی دایکی لە گوندی شێنی، لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزرایەوە.

لە درێژەی دەستگیرکردنەکاندا، ڕۆژی شەممە 25ی تەممووزی 2026، فوئاد شادی، ئەندامێکی دیکەی هەمان دامەزراوەی خێرخوازی، بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا.

سەرەڕای سەردانی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە بۆ ناوەندە پەیوەندیدارەکان، هیچ وەڵامێکیان لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن، تۆمەتە ئاراستەکراوەکان و شوێنی ڕاگرتنیان نەدراوەتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.