پارێزگای کرماشان لە بەرهەمهێنانی کشتوکاڵیدا دەستکەوتێکی گەورەی تۆمار کرد و توانی لە نێوان 31 پارێزگای ئێراندا پلەی چوارەمی سەر ئاستی وڵات بەدەستبهێنێت، لە کاتێکدا پێشتر لە پلەی شەشەمدا بوو.
مەنووچەهر حەبیبی، پارێزگاری کرماشان، بە پشتبەستن بە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران ڕایگەیاند کە سەرکەوتنی پارێزگاکە لە پلەی شەشەمەوە بۆ چوارەم لە ماوەی تەنیا سێ ساڵدا، دەستکەوتێکی گرنگە و دەریدەخات ڕەوتی گەشەکردنی کشتوکاڵ لەسەر بنەمای بەڕێوەبردنی زانستی بووە.
پارێزگار ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەم بەرزبوونەوەی پلەیە، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ توانای بەهێزی پارێزگاکە لە بواری کشتوکاڵ و پێگەی تایبەتی کرماشان لە دابینکردنی ئاسایشی خۆراکی ئێراندا نیشان دەدات.
پارێزگای کرماشان یەکێکە لە ناوەندە گرنگەکانی کشتوکاڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی دوو ملیۆن کەسە و ڕووبەرەکەی 24 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.