ڕاستەوخۆ

قەیرانی ئابووری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕوو لە هەڵکشانی زیاتر دەکات

reset font size increase font size

دۆخی ئابووری و گوزەرانی هاوڵاتییان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەچێت، بەجۆرێک داهاتی هاوڵاتییان و هەلی کار ڕووی لە کەمی کردووە و لە بەرامبەردا نرخی کاڵا و پێداویستییە سەرەکییەکان بەشێوەیەکی بێپێشینە بەرز بووەتەوە.

بە گوێرەی دوایین ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، ڕێژەی هەڵاوسان لە مانگی ڕابردوودا بۆ 90% بەرز بووەتەوە و ڕێژەی هەڵاوسانی ماددە خۆراکییەکانیش گەیشتووەتە 130%، کە ئەوەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەرزبوونەوەی زیاتر لە دوو هێندەی نرخەکان نیشان دەدات. لە سێکتەری تەندروستیشدا، بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، نرخی پێداویستییە پزیشکییەکان بە ڕێژەی 150% بەرز بووەتەوە، لە کاتێکدا نرخی دەرمانە بێگانەکان بە ڕێژەی 400% تاوەکو 500% زیادی کردووە.

لە هەمان کاتدا، ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لانیکەمی تێچووی مانگانەی خێزانێکی سێ بۆ چوار کەسی تەنها بۆ خواردەمەنی گەیشتووەتە زیاتر لە 90 ملیۆن تمەن، لە کاتێکدا مووچەی مانگانەی کرێکاران تەنها 25 ملیۆن تمەنە و بەشی دابینکردنی پێداویستییەکانی هەشت ڕۆژی مانگێک دەکات. لە سێکتەری گواستنەوەشدا، دامەزراوەی گواستنەوە و گەیاندنی ئێران ئاشکرای کردووە، کە تێچووی گواستنەوەی کاڵا بە ڕێژەی 100% زیادی کردووە.

سەبارەت بە بەهای دراویش، بەپێی دانپێدانانی بانکی ناوەندی، بەهای تمەن لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بە ڕێژەی 35% دابەزیوە و لە بازاڕەکاندا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتووەتە نێوان 22 بۆ 23 ملیۆن تمەن. ئەم داڕمانی ئابوورییە هاوكاتە لەگەڵ تووندکردنەوەی گەمارۆ دەریایی و ئابوورییەکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و سووربوونی تاران لەسەر سیاسەتەکانی، شارەزایانی ئابووریش هۆشداری دەدەن، بەردەوامیی ئەم دۆخە ڕەنگە ڕێگە بۆ سەرهەڵدانی شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی جەماوەری لە سەرشەقامەکان خۆش بکات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.