ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: هەفتەی داهاتوو زەیدی دەچێتە ئەمریکا

reset font size increase font size

گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەچێتە ئەمریکا و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و سەرکردەکانی جیهان کۆدەبێتەوە.

حەیدەر عەبودی، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، زەیدی بۆ بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەچێتە نیویۆرک و لەوێیش گوتار پێشکەش دەکات.

عەبودی دەڵێ، خشتەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران و دیداری لەگەڵ ترەمپ و ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرکردەکانی وڵاتانی دیکە لەخۆدەگرێت.

دەشڵێ، بە مەبەستی بەردەوامیدان و فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانیی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات، سەرۆکوەزیران بەشداری لە کۆبوونەوەی ژووری بازرگانیی ئەمریکادا دەکات.

لەبارەی چەکدانانی گرووپەکانیشەوە گوتوویەتی، 30ـی ئەیلوول وێستگەیەکی گرنگە و شێوازی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و واشنتن دەگوازرێتەوە بۆ قۆناغی هاریکاری ئابوری ئابوری درێژخایەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.