ڕاستەوخۆ

وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای شیڤرۆن کۆبووەوە

reset font size increase font size

باسم محەمەد، وەزیری نەوتی عێراق، لە نووسینگەی وەزارەتەکەی پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی کرد بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پڕۆژەیەکی پەرەپێدانی پیشەسازیی نەوت و کانزاکان.

لە کۆبوونەوەکەدا نەسیر عەزیز، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری دەرهێنانی نەوت و کانزاکان، لەگەڵ کەریم یاسر، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی گرێبەست و مۆڵەتە نەوتییەکان ئامادە بوون.

لایەنەکان جەختیان لەسەر بەهێزکردنی هاوکارییەکان و تاوتوێکردنی ئەو بابەتانە کردەوە، کە پەیوەستن بە پرۆسەی پەرەپێدانی پیشەسازیی نەوت و وەبەرهێنان لە سێکتەرە جیاوازەکانی وزەدا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.