ڕاستەوخۆ

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی: کۆکردنەوەی چەک بە هێز ڕووبەڕووبوونەوەی لێدەکەوێتەوە

reset font size increase font size

فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق، زنجیرەیەک لێدوانی گرنگی لەبارەی ڕێکخستنەوەی پێکهاتەی حەشد و پرسی سەرەکیی چەک لە عێراقدا ڕاگەیاند.

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ئاشکرای کرد کە هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی و جیاکردنەوەی  لیواکانی سەر بە حەشد لە هەر ناونیشانێک کە ڕەهەندی سیاسی، کۆمەڵایەتی، یان فەسائیلی هەبێت، تاوەکو دامەزراوەکە سەربازی و نیشتمانی بمێنێتەوە.

 فەیاز ئاماژەی بەوەش کرد کە پرسی ڕێکخستنەوەی چەک لە وڵاتدا پێویستی بە جۆرێک لە عەقڵانییەت هەیە، بەشێوەیەک لە چوارچێوەی ڕێنمایی و یاسایەکدا بێت کە هەموو لایەک لەخۆ بگرێت. هاوكات هۆشداریشی دادا کە هەوڵدان بۆ "کۆکردنەوەی چەک بە زەبری هێز" دەرئەنجامەکەی ڕووبەڕووبوونەوە دەبێت، جەختیشی کردەوە کە دۆخەکە بەو ئاڕاستەیەدا ناڕوات.

 لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بە پەیوەندییان لەگەڵ حکومەت کرد و ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی لە ڕۆڵی ستراتیژیی حەشدی شەعبی و ئەو ئەرکە نیشتمانییانەی سپێردراونەتە دەستی دامەزراوەکە، بە تەواوی تێدەگات.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.