ڕاستەوخۆ

دەستەی دەستپاکی عێراق: لە شەش مانگدا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 155 بەرپرسی پلە تایبەت دەرچووە

reset font size increase font size

دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق، ڕاپۆرتی کۆی چالاکی و دەستکەوتەکانی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2026ی بڵاوکردەوە؛ بەپێی ڕاپۆرتەکە، لێکۆڵینەوەکان و ڕێوشوێنە یاساییەکانی دەستەکە بوونەتە هۆی دەرچوونی 155 فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردنی دادوەری بۆ ئەو بەرپرسانەی کە لە پلە تایبەتەکاندام.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمیی دەستەی دەستپاکی کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویکردووەتەوە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 901 پرۆسەی دەستبەسەرداگرتن ئەنجامدراون و 471 تۆمەتبار لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا بە تۆمەتی گەندەڵی و سەرپێچیی دارایی دەستگیرکراون.

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە 436 حوکمی دادوەری بۆ ئیدانەکردن دەرچووە، کە تێیدا 491 کەس سزای یاساییان بەسەردا سەپێنراوە. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و گەڕاندنەوەی سامانە دزراوەکانیش، 355 مەلەفی تایبەت بە وەرگرتنەوەی ڕاکردووان و پارە قاچاخکراوەکان بۆ دەرەوەی وڵات تۆمارکراون.

سەبارەت بە شەفافییەت و هۆشیاریی دارایی، دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاندووە کە 40 هەزار و 567 فۆرمی ئاشکراکردنی دارایی (زەین و لادان) لە لایەن کەسانی بەرپرسەوە وەرگیراوە، کە لە نێویاندا تەنیا لە لای 113 بەرپرس تێکەڵبوونی بەرژەوەندییەکان (کۆنتراک و سوودوەرگرتن لە پێگە) بەدی کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، تیمەکانی دەستپاکی 555 سەردانی مەیدانییان بۆ چاودێریکردنی ئەدای فەرمانبەران لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا ئەنجامداوە و 43 ڕاپۆرتی تایبەتیان بۆ دەستنیشانکردنی کێشە، بەربەست و دیاردە نەرێنییەکانی ناو کارگێڕی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان ئامادە کردووە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.