ڕاستەوخۆ

ئەمریکا بۆ عێراق: چاوەڕێی سزادانی هێرشکەرانی سەر دیپلۆماتکارانمانین

reset font size increase font size

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و عێراق بۆ پێنجەمین جار کۆبوونەوە، تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکەش پرسی پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا و ڕێگریگریکردن بوو لە "هێرشە تیرۆریستییەکان".

لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا کە لە لایەن باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق بڵاوکراوەتەوە، ئەمریکا دەستخۆشی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق کردووە، بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ لەو هێرشەی کە لە 8ـی نیسانی 2026، لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد کرایە سەر دیپلۆماتکارانی ئەمریکی.

ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە چاوەڕێی سزادانی ئەنجامدەرانی هێرشەکانن.

هەرچی لایەنی عێراقیشە،  پابەندیی خۆی بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان دووپاتکردووەتەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵە ئەمنییەکان بۆ ئەوەی خاکی عێراق نەبێتە شوێنی هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان.

هەروەها هەفتەی ڕابردوو، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا بە توندی ئیدانەی هێرشی "میلیشیا عێراقییەکانی نزیک لە ئێران"ـی کرد بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و عێراق و داوای دەستبەجێ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گروپە چەکدارانەی کرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.