ڕاستەوخۆ

ئێران دووەمین ژێردەریایی بێ‌ سەرنشینی ئەمریکای لە گەرووی هورمز دەستبەسەر داگرت

reset font size increase font size

ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ی ئەیلولی 2026، هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە ناوچەی گەرووی هورمز دەستیان بەسەر دووەمین ژێردەریایی بچووکی بێ‌سەرنشینی سوپای ئەمریکادا گرتووە کە بە مەبەستی چاودێری و سیخوڕی لە ناوچەکەدا کاری کردووە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە و ڤیدیۆیەکی بڵاوکراوەی ساتی دەرهێنانی ئامێرەکە لە ئاو، ئەو ژێردەریاییە لە جۆری ریمۆس 600ە کە ئامێرێکی ژێرئاوی خۆگەڕی پێشکەوتووە و توانای چوونە قووڵایی 600 مەتری هەیە و ئێستا بۆ دەرهێنانی زانیارییەکان خراوەتە بەر دەستی پسپۆڕانی ئێرانی.

هاوکات سوپای پاسداران جەختی لەسەر داخرانی گەرووی هورمز کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، بەبێ وچان ڕووبەڕووی هەر جووڵەیەک لە ڕێڕەوە نایاسایییەکاندا دەبنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتریش لە 8ی ئەیلولی 2026دا سوپای پاسداران دەستبەسەرداگرتنی ئامێرێکی هاوشێوەی ڕاگەیاندبوو، کە ئەو کات فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاندبوو، بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە تووشی ڕاوەستان بووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.