ئاماژە بەوەشکراوە، بەشێک لە گیراوان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ئەوانەی دیکەش بۆ گرتووخانەکانی نەغەدە و ورمێ گواستراونەتەوە، تا ئێستاش هۆکاری ئەم جێگۆڕکێیە و هەروەها ژمارەی وردی گیراوە گواستراوەکان ئاشکرا نەبووە.
هاوکات، چەکدارە خۆجێیەکان و هێزەکانی سەر بە سوپای پاسداران لە گوندەکانی دەوورووبەری شاری مهابادەوە بۆ ناوەندی شار گواستراونەتەوە.
بە گوێرەی هەندێک زانیاریی پشتڕاستنەکراوە، "ئەم هێزانە لە چەند کارگەیەکی جل و بەرگ خەریکی ئامادەکردنی جلی گەریلان و مەترسیی ئەوە دەخرێتە ڕوو، ئەمە بۆ ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە و سیناریۆی ئەمنیی بەکاربهێندرێن".