رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بڵاویکردەوە، بۆ سێیەمجار لە ماوەى دەستپێکى ئەم هێرشانەوە سێ جار دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر کراوەتە ئامانج.
بەپێی راگەیەندراوەکە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە و وێستگەکە بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە لە ئەنجامدانى کارەکانى.
باسلەوەشکراوە، هەریەکە لە ئەمریکا و ئیسرائیل بە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە تۆمەتبار دەکەین و هۆشداری دەدەین کە هەر زیانێک بەم دامەزراوەیە بگات، ئەوا دەبێتە هۆی کارەساتێکی ئەتۆمی مەترسیدار کە کاریگەریی لەسەر تەواوی وڵاتانی کەنداو دەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر لە ڕۆژانى ١٧ و ٢٤ـى ئازاردا هێرشی هاوشێوە کرابووە سەر ئەم وێستگەیە کە لەلایەن رووسیاوە کارى دروستکردنى ئەنجامدراوە.