وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، تاران و به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ش هێرشه‌كان ڕاده‌گرن.
دوای گه‌یشتنی ئه‌مریكا و ئێران به ئاگربه‌ست و بڕیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كان، عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له پۆستێكیدا له تۆڕی ئێكس ڕایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رانبه‌ر هێرشه‌كان ڕابگرن، ئه‌وا ئێمه و به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ش هێرشه‌كان ڕاده‌گرین.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، کەشتیوانیی گەروی هورمز بۆ ماوەی دوو هەفتە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕێپێدراو دەبێت.
عەباس عێراقچی، هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی پاکستانی بە "برایانە" ناوبردوە و ڕایگەیاندوە، هەوڵەکانی ئاگربەست لەسەر داوای ئەمریکا و پێشنیازه 15 خاڵییەکەی بووە، هاوکات ئێران پێشنیازه 10 خاڵییەکەی خۆی وەک بنەمایەک بۆ دانوستان پەسەند دەکات.
دوای به‌رده‌وامبوونی جه‌نگ بۆ ماوه‌ی 40 ڕۆژ، شه‌وی ڕابردوو، ئه‌مریكا و ئێران به نێوه‌ندگیریی پاكستان، له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێكی دوو هه‌فته‌یی ڕێككه‌وتن و بڕیاریاندا له‌مڕۆوه هێرشه‌كان بۆ سه‌ر یه‌كتر ڕابگرن، بڕیاریشه ڕۆژی هه‌ینی، له ئیسلام‌ئاباد ده‌ست به دانوستان بكه‌ن بۆ ڕێككه‌وتنی كۆتایی.