گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق، كه به " به‌ره‌ی مقاوه‌مه" ناسراوه، پابه‌ندبوونیان به ئاگربه‌سته‌وه ڕاگه‌یاند.
دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له لایه‌ن ئه‌مریكا و ئێرانه‌وه، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق، كه نزیكن له ئێرانه‌وه "به‌ره‌ی مقاوه‌مه" ڕایگه‌یاند، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانیان دژی ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له عێراق و ناوچه‌كه‌ی ڕاده‌گرن.
پێشتریش عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌یامێكیدا له تۆڕی ئێكس، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو، ئه‌گه‌ر لایه‌نی به‌رانبه‌ر هێرشیان نه‌كاته‌سه‌ر، ئه‌وا هێرشه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی مقاوه‌مه، بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته ڕاده‌گرن.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق، كه خۆیان به مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی ده‌ناسێنن، بنكه سه‌ربازییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كه‌نه ئامانج.
هاوكات به‌رده‌وام هێرشی درۆنیی و موشه‌كییان كردووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین قوربانیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.