لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر داواکاریی ئێران بۆ وەرگرتنی قەرەبووی زیانەکانی رووبەڕووبوونەوە سەربازییەکانی پێنج مانگی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە ئەمریکاش داوای قەرەبوو لە تاران دەکات بۆ قوربانیانی پەلامارەکانی بنکە و بارەگاکانیان .
ڕاگەیاندنی ئەم هەڵوێستە دوای ئەوە هات کە نوێنەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای قەرەبووکردنەوەیان کرد لە بەرامبەر ئەو زیانانەی لە دوایین هێرش و ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکاندا لێیان کەوتووە. ترەمپ جەختی کردەوە کە ئەم بابەتە لە هیچ کام لە کۆبوونەوە و دانوستانەکانی پێشوودا باس نەکراوە.
لە بەرامبەردا، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم داواکارییەی ئێران بیرۆکەیەکی سەرنجڕاکێشە و ڕایگەیاند کە واشنتن داوای قەرەبوو لە ئێران دەکات بۆ تەواوی ئەو کەسانەی لەلایەن تاران و هێزەکانییەوە، بە تایبەت لەژێر سەرکردایەتی قاسم سولەیپانی، لە ڕێگەی بۆمبی سەرڕێگە و ململانێ جیاوازەکانەوە کوژراون یان بریندار بوون، لەوانەش خێزانی قوربانیانی کەشتیی جەنگیی USS Cole.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە دەبێت قەرەبوو بپۆشێت بۆ خێزانی سەدان هەزار خۆپیشاندەر کە لە 50ساڵی ڕابردوودا لە ئێران کوژراون، بە تایبەتی لەسەرووی 52هەزار کەس کە لە پێنج مانگی ڕابردوودا بوونەتە قوربانی.
ترەمپ جەختی کردەوە کە فەرمانی بە نوێنەرانی داوە ئەم داواکارییە بە شێوەیەکی نەپچڕاو بخەنە ناو تەواوی دانوستانەکانی داهاتووەوە.