ڕاستەوخۆ

موحسن ڕەزایی: دەبێت ئەمریکا مەرجەکانمان قبووڵ بکات؛ ئێران هەڕەشەی کشانەوە لە پەیماننامەی قەدەغەی چەکی ئەتۆمی دەکات

reset font size increase font size

بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران مەرجەکانی وڵاتەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئەمریکادا دەخاتەڕوو و دەڵێت پێویستە هەموو مەرجەکانیان قبووڵ بکرێن، هاوکات هەڕەشەی کشانەوە لە پەیماننامەی قەدەغەی چەکی ئەتۆمی دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (جەزیرە)، موحسن ڕەزایی، بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، ڕایگەیاند کە تاران مەرجەکانی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ خستووەتەڕوو.

 بەگوتەی ناوبراو، مەرجە سەرەکییەکان بریتیین لە: کۆتاییهێنان بە شەڕ لە هەموو بەرەکاندا، ئازادکردنی سەروەت و سامانی بلۆککراوی ئێران، و هەڵگرتنی سزا و گەمارۆ دەریاییەکان.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانیدا، ڕەزایی هۆشداریی دا کە کردەوەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ڕەنگە تاران بەرەو بڕیاری کشانەوە لە پەیماننامەی قەدەغەی چەکی ئەتۆمی (NPT) بەرێت، هەرچەندە ئاماژەی بەوەش کرد کە تا ئێستا بڕیاری فەرمی لەو بارەیەوە نەدراوە و هەموو شتێک بە هەڵسوکەوت و هەنگاوەکانی داهاتووی ئەمریکاوە بەستراوەتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.