ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکور بە ڕێژەی 4.22% بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکی بە 112.57 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی نەوتی برێنتە لەدوای مانگی 7ـی ساڵی 2022ەوە، کاتێک هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراینا بازاڕەکانی وزەی هەژاند.
نرخی نەوتی سوکی تەکساسی ئەمریکاش بە ڕێژەی 5.46% بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکی بە 99.64 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات، نرخی یەک ئۆنسە زێڕیش بەرزترین ئاستی خۆیی تۆمارکرد.
بەجۆرێک ڕێژەی 3% لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە و یەک ئۆنسە زێڕ نزیکەی 120 دۆلار بەرزبووەتەوە.