بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی شارۆچکەی گركێ لەگێ ڕژانە سەر شەقامەکان و داوایان لە حکومەتی کاتیی سوریا کرد چارەنووسی ڕۆڵەکانیان ڕوون بکاتەوە.
ئهمڕۆ شهممه لە بازاڕی ناوەندی شارۆچکەی گركێ لەگێ، بنەماڵەی ئەو کەسانەی لە لایەن حکومەتی کاتیی سوریاوە دەستبەسەرکراون، خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان ئەنجامداو به بە بەرزکردنەوەی وێنەی ڕۆڵەکانیان داوای دەستبەجێ ئازادکردنیان کرد.
خۆپیشاندەران داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، دەستوەردان بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە مەینەتییەکانیان و گوشاری جددی بخەنە سەر حکومەتی کاتیی تا چارەنووسی هەموو دەستبەسەرکراوەکان ئاشکرا بکات.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات پێشتر ڕایگەیاندبوو، هەزار و 70 کەسی مەدەنی و شەڕڤان لە لایەن حکومەتی کاتیی سوریاوە دەستبەسەر کراون.
هەرچەندە دوای ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا، 300 کەس لە گیراوەکان ئازاد کراون، بەڵام هێشتا چارەنووسی سەدان کەسی دیکە بە نادیاری ماوەتەوە و بنەماڵەکانیشیان سورن لەسەر بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکانیان.