ڕاستەوخۆ

له‌ گەرمیان کەسێک بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

reset font size increase font size

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە گەرمیان کەسێک گیانی لەدەستدا، پۆلیسی هاتوچۆش دەڵێت، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردوە، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی جۆری پێکداداندا لەسەر ڕێگەی کەلار-کفری، کە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێکی سێتایەییدا ڕویداوە، کەسێک گیانی لەدەستداوه‌.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەبووە، کە بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکەشەوە پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاندوە، لەلایەن تیمی بەڕێوەبەرایەتیانەوە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە بۆ زانینی هۆکار و چۆنییەتی ڕوودانی ڕووداوەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.