ڕاستەوخۆ

دەریا ئەرسلان: پڕۆسەی ئاشتی کرایە قوربانیی قەیرانە سیاسییەکانی ناوخۆی تورکیا

reset font size increase font size

ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان (دەم پارتی)، ڕەخنەی توندی لە هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا گرت بەرامبەر بە ڕاگرتنی پڕۆسەی ئاشتی و جەختی لە گرنگیی دەرکردنی یاسای چوارچێوەی چارەسەری کردەوە.

دەریا ئەرسلان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی دەم پارتی، لەبارەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ئاشتییەوە ڕایگەیاند، لە کاتێکدا پڕۆسەکە گەیشتبووە قۆناغی کۆنکرێتی، بەڵام بۆ ماوەی زیاتر لە 50 ڕۆژە چاوپێکەوتنەکان بە تەواوی ڕاگیراون، گوتیشی: "لە کۆبوونەوەی 27ـی ئاداردا لە ئیمڕاڵی، لەسەر نەخشەڕێگەیەکی 2 قۆناغی و پڕۆژەیاسای چوارچێوەی چارەسەری ڕێککەوتن کرابوو، کە تەنانەت لایەنە سەرەکییەکەی نێو دانوستانەکە، بەرێزعەبدوڵا ئۆجالان، خۆی پەسەندی کردبوو بۆ ئەوەی بخرێتە تەوەرەی پەرلەمانەوە".

دەریا ئەرسلان لەبارەی هۆکارەکانی پەککەوتنی پڕۆسەکەوە ڕایگەیاند: "دەسەڵاتداران پڕۆسەکەیان کردە قوربانیی قەیرانە سیاسییەکانی ناوخۆی تورکیا". گوتیشی: "لە جیاتی ئەوەی دەوڵەت هەنگاوی کۆنکرێتی بنێت، نەیارانی ئاشتی هەوڵیان دا پڕۆسەکە پێچەوانە بکەنەوە و داوای هەنگاوی نوێیان لە تەڤگەرەکەمان دەکرد، بەڵام تەڤگەرەکەمان ئەمەی ڕەت کردەوە، چونکە لایەنی کورد پێشتر هەموو هەنگاوە پێویستەکانی هاویشتبوو".

ئەم سەرکردەیەی دەم پارتی جەختی لە گرنگیی دەرکردنی یاسای چوارچێوەی چارەسەری پێش پشووەکانی پەرلەمان کردەوە و گوتی: "زۆر گرنگە پێش داخرانی پەرلەمان، چوارچێوەی یاسایی بۆ ئازادیی ڕێبەرایەتی دەربکرێت، چونکە گەلی کورد، تەڤگەر و لایەنە سیاسییەکان لە چاوەڕوانییەدان".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان