کەشناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیەکانی بۆ کەشەوهەوا بڵاوکردەوەو دەڵێت، باران بارین لەناوچە جیاوازەکان دەبارێت.
بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی بۆ ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و باران لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت.
هه‌روه‌ها پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه، بە درێژای کاتەکانی ئه‌مڕۆ ئاسمان هەور بێت، لە ناوچە سنورییەکانیش بەفر ببارێت .
دەربارەی كه‌شی سبەینێ دووشه‌ممه‌ش ئاماژەی بەوەکردووە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران لەناوچە شاخاوییەکان هەیە.