ڕاستەوخۆ

سێ هێرشی درۆنی کرایە سەر بارەگایەکی پارتی ئازادیی کوردستان

reset font size increase font size

پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بارەگای چەمشاری "سپای میللیی کوردستان" کە باڵی سەربازیی حزبەکەیە، لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە کراوەتە ئامانج.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمیی حزبەکە، هێرشەکان لە ڕێگەی سێ درۆنەوە و لە سێ کاتی جیاوازی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا لە کاتژمێرەکانی (٠٤:٥٣)، (٠٥:١٩) و (٠٥:٢٩) ئەنجام دراون.

تاوەکو ئێستا پارتی ئازادیی کوردستان هیچ زانیارییەکی فەرمی لەسەر قەبارەی زیانە گیانی یان ماددییەکانی ئەو هێرشە درۆنییانە بڵاونەکردووەتەوە.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.