ڕاستەوخۆ

گەنجێکی کورد بووە پاڵەوانی کیکبۆکسینگی مالیزیا

reset font size increase font size

هەکاری گەردی، وەرزشوان و شەڕکەری کوردی خەڵکی هەولێر، توانی پشتوێنی پاڵەوانێتیی کیکبۆکسینگی مالیزیا (Malaysia Beatdown Championship) بۆ کێشی ٧٥ کیلۆگرام بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی لە خولەکەکانی سەرەتای گەڕی دووەمی یارییەکەدا بە لێدانی کوشندە (Knockout) لە ڕکابەرە مالیزییەکەی بردەوە.

ئەم پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییە لە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٦ لە کوالالامپوری پایتەختی مالیزیا بەڕێوەچوو، کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە پاڵەوانانی ناوچەکە بەشدار بوون. هەکاری گەردی دوای بردنەوەی ئەم نازناوە مێژووییە وەک یەکەمین کورد لە مێژوودا کە ئەم پشتوێنە بباتەوە، سەرکەوتنەکەی پێشکەشی کوردستان و ئاڵای کوردستان کرد.

هەکاری گەردی لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند: "بێ ئەوەی هیچ ڕاهێنەرێک یان تیمێکم لەگەڵدا بێت و بە تەواوی بە تەنیا خۆم لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا ڕکابەریی پاڵەوانانی جیهان دەکەم.

 لەبەر ئەمەشە کە ئێستا شەڕکەرە ئاسیاییەکان پێم دەڵێن 'ڕۆنینی کورد'؛ ڕۆنین لە فەلسەفەی ژاپۆنیدا واتە سامۆرایەکی بێ سەرپەرشت و بێ ڕابەر کە بە تەنیا گەشت دەکات و دەجەنگێت، منیش بەم ڕۆحیەتە کوردییەوە دەجەنگم تا جیهان بزانێت ئیرادەی کورد چەندە بەهێزە."

ئەم سەرکەوتنە نوێیەی ئەم وەرزشوانە کوردە لە کاتێکدایە کە ناوبراو لە شوباتی ٢٠٢٦یشدا توانیبووی مەدالیای زێڕ لە پاڵەوانێتیی ئاسیا پاسیفیک لە بالی ئەندۆنیزیا بەدەستبهێنێت، هەروەها لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥یشدا ببووە یەکەمین کورد کە لە پاڵەوانێتیی نیشتمانیی تۆڕی کیکبۆکسینگی جیهانی لە مالیزیا سەرکەوتن تۆمار بکات.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.