شاسوار عەبدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، له به‌غدا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی لەگەڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای سیاسی و حكومیی عێراق ئه‌نجامدا.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یەندراوی میدیای نه‌وه‌ی نوێ، شاسوار عەبدولواحید لەگەڵ هەریەکە لە فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری، نزار ئامێدی سەرۆککۆمار، نوری مالیکی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، محەمەد شیاع سودانی، عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و رەیان کلدانی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی بابلیۆن کۆبووەتەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا دۆخ و گوزه‌رانی هاوڵاتیان، پرسی مووچە و بژێوی خەڵک، لەگەڵ دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێ كراون.
هەربە گوێرەی زانیارییەکانی میدیای جوڵانەوەکە، شاسوار عەبدولواحید لە دیدارەکەیدا لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، پاڵپشتی خۆی بۆ هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی بەرپرسان بە تۆمەتی گەندەڵی دەربڕیوە و داوای کردووە کە "ئەم هەڵمەتە تەواوی گەندەڵکاران لە تەواوی عێراق بگرێته‌وە، بە هەرێمی کوردستانیشەوە."