ڕاستەوخۆ

تەعریب و شەڕی داعش ڕێژەی کوردی لە داقوق لە 60%ـەوە بۆ 42% کەمکردووەتەوە

reset font size increase font size

بەهۆی بەردەوامبوونی پرۆسەی تەعریب و لێکەوتەکانی جەنگی داعش، ڕێژەی دانیشتووانی کورد لە شارۆچکەی داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکوک، لە 60%ـەوە بۆ 42% کەمبووەتەوە و هاوڵاتییانی کورد لەو ناوچەیە لە دۆخێکی نالەباردا دەژین.

بەگوێرەی ئامارەکانی سەرژمێریی فەرمیی ساڵی 1957، کورد زۆرینەی ڕەهای دانیشتووانی داقوقی پێکدەهێنا و ڕێژەکەی 60% بوو، بەڵام بەهۆی سیاسەتی تەعریب، ناسەقامگیریی ئەمنی و شەڕی داعشەوە، ئێستا ئەو ڕێژەیە بۆ 42% دابەزیوە.

دوای وەرگرتنەوەی پۆستی قایمقامی داقوق لەلایەن کوردەوە، عەدنان حسێن، قایمقامی نوێی شارۆچکەکە ڕایگەیاندووە کە پڕۆژەیەکی تایبەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشە خزمەتگوزاری و کارگێڕییەکانی داقوق ئامادە کردووە.

 لە بەرانبەردا، ئیدریس عادل، چالاکی سیاسی لە ناوچەکە ئاماژە بەوە دەکات کە سەرەڕای گۆڕانکارییە ئیدارییەکان، هێشتا مەترسییەکانی پرۆسەی تەعریب لەسەر زەوی و زاری جووتیارانی کورد بەردەوامن و پێویستیان بە چارەسەری ڕیشەیی هەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.