ڕاستەوخۆ

ڕێنمایی و لینکی فۆرمی دامەزراندنی 250 کەس لە سنوری هەڵەبجە

reset font size increase font size


ئەنجومەنی ڕاژەی گشتیی هەرێمی کوردستان فۆرمی دامەزراندنی 250 کەسی بە شێوەی گرێبەست بۆ فەرمانگەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە ڕاگەیاند، کە 32 پسپۆڕیی جیاواز دەگرێتەوە.

 لینکەکەش لە 10ـی حوزەیرانەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە کارا دەبێت.

دوای ڕەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و دیاریکردنی پسپۆڕییە پێویستەکان لەلایەن پارێزگای هەڵەبجەوە، ئەنوومەنی ڕاژەی گشتی ڕایگەیاند کە لینکی فۆرمی داواکاری لە ڕۆژی چوارشەممە، 10ـی حوزەیرانی 2026، کاتژمێر 12:00ـی شەو کارا دەبێت و بۆ ماوەی 14 ڕۆژ (تاوەکو 24ـی حوزەیرانی 2026 کۆتایی دەوامی فەرمی) بەردەست دەبێت.

بەگوێرەی ڕێنماییەکان، هەر پێشکەشکارێک تەنیا بۆی هەیە یەک جار و بۆ یەک پسپۆڕی فۆرم پڕبکاتەوە، و ناردنی زیاتر لە فۆرمێک دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی لە کێبڕکێیەکە.

هاوكات پێویستە سەرجەم زانیارییەکان بە وێنەی بەڵگەنامەی ڕەسەن پشتڕاست بکرێنەوە، کۆی بەڵگەنامەکانیش پێکەوە تەنیا لەناو یەک فایلی PDF یەکبخرێن کە قەبارەکەی لە 100 مێگابایت زیاتر نەبێت، چونکە دوای ناردنی فۆرمەکە هیچ دەستکارییەک یان زیادکردنی بەڵگەنامەیەک وەرناگیرێت.

لینک: https://bit.ly/PSC-hirings

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.