سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئیمارات ئه‌نجامدا و پشتیوانی خۆیانی بۆ دووپاتكرده‌وه.
مه‌سرور بارزانی، لە پەیامێکدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نوسیوویەتی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات گفتوگۆمان لەبارەی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات و دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە کرد.
ده‌شڵێت، پاڵپشتیی خۆمان بۆ دەوڵەتی ئیمارات دووپاتکردەوە و هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر وڵاتەکەمان سەرکۆنە کرد و جەختمان لە پێویستیی سەقامگیریی و ئارامیی ناوچەکە کردەوە.
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییەکە دوای ئه‌وه دێت، ئێواره‌ی دوێنێ دەستەی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان و وەزارەتی ناوخۆی ئیمارات ڕایگەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان ڕێگریان له چوار موشه‌ك كردووه كه له ئێرانه‌وه ئاڕاسته‌ی وڵاته‌كه‌یان كرابوون و سه‌رجه‌میان تێكشكێندران.