ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی ئابوریی عێراق بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكبهێنێت به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌روازه نافه‌رمییه‌كان یه‌كلاده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی ئابوریی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی فالح ساری، وه‌زیری دارایی عێراق و به ئاماده‌بوونی شاندی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی جێبه‌جێكردنی سیستمی ئه‌سیكۆدا له هه‌رێم و به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاپۆرتی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی تایبه‌ت به یه‌كخستنی ڕێكاره گومرگییه‌كان و باج له ده‌روازه سنورییه‌كان تاوتوێ كرا، به ئامانجی ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ئابوری بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێم پێكبهێنرێت بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ده‌روازه و مه‌رزه فه‌رمیی و نافه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. به‌پێی بڕیاره‌كه، ئه‌و مه‌رزه نافه‌رمییانه‌ی مه‌رج و ژێرخانی پێویستیان هه‌یه ده‌كرێنه فه‌رمی، و ئه‌وانه‌شی مه‌رجه‌كانیان تێدا نییه، داده‌خرێن.
هاوكات بڕیار درا پێشنیاره‌كانی هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به شێوازی كۆكردنه‌وه‌ی داهات له ده‌روازه‌كانی هه‌رێم، بۆ بڕیاردانی كۆتایی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ بكرێت.